سیمپۆزیۆمى داهاتووی پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان و عێراق
سەنتەری گەشەپێدان بۆ توێژینەوەو راهێنان لە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە هاوبەشی لەگەڵ سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی سیمپۆزیۆمى داهاتووی پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان و عێراق سازكرد، که لە دوو پانێڵ پێك هاتبوو، لە پانێڵی یەكەمدا هەریەك لە بەرێزان د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و پ.د. أنور محمد فرج یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدان بۆ كاروباری زانستی تیایدا بەشداربوون و پ.ی. د. زانا رەئوف بەڕێوەی برد، هەر دوو بەڕێزان لە توێژینەوەكانیاندا تیشكیان خستە سەر كێشەو گرفتەكانی ئێستای هەرێم و هۆكاری دروستبوونی قەیرانەكان و شێوازی چارەسەر كردنیان.
لە پانێڵی دووەمدا كە بەڕێزان پ.ی. د. ئومێد رەفیق و پ.ی.د. كەنعان حەمە غەریب تیایدا بەشداربوون و لە لایەن بەڕێز د.زمكان علی بەڕێوەبرا، هەر یەك لەو بەڕێزانە تیشكیان خستە سەر چەند لایەنێك لە قەیرانەكانی ئێستای عێراق و هۆكارو دەرئەنجامەكانی، ئەمە جگە لەوەی داهاتووی سیاسی عێراق لەنێو ئەم گۆڕانكارییانە بەشێك بوو لە بابەتی توێژینەوەكانیان.
لە كۆتایی هەر یەك لە پانێڵەكانیش مامۆستایان و ئامادەبووان بە پرسیارو رونكردنەوە زیاتر بابەتەكانیان دەوڵەمەندتر دەكرد.
شایانی باسە سیمپۆزیۆمی داهاتووی سیاسی هەرێمی كوردستان و عێراق لە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە ئامادەبوونی چەندین مامۆستاو توێژەر لە زانكۆی گەشەپێدان و زانكۆكانی تری شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
|