رەنگدانەوەی شوناسی نیشتمانی لە کتێبی کۆمەڵایەتی-دا Hardi Mahdi Mika Department of Political science, University of Human Development http://uhd.edu.iq Abstract-ئەرکی دەزگای پەروەردەییە لە رێگەی پەرەوەردە، مهنههج و کایەکانیەوە لە گەڕان و هەوڵ و پراكتیزهكردنی ئەو بنەمایانەدا لە ناوەندەکانی خوێندن و زەینی خوێندکارەکانیدا (هاووڵاتیەکانیدا) بێت، تا کێشەی سازاندنی شوناسە نەریتی و نیشتمانییە بەها نوێیەکان، دیموکراتیزەبوون، هاووڵاتیبوون، پێکەوەژیان و پرنسیپە مرۆڤایەتییەکان لە چوارچێوەی شوناسێکی نیشتمانیدا لە مهنههج و ناوەندە پەروەردەییەکانیدا رەنگبداتەوە، لەوێشەوە وەک بەها و ئەرکێک هەمان کات ماف-یش بۆ کۆمەڵگە بەرهەمبهێنێت. پەروەردە لە تەنیشت خێزانەکانەوە، رۆڵێکی بنەڕەتی دەگێڕێت، پشکی گەورە لە پێکهێنانی شوناسی دورمەودا و نزیکی هەر کۆمەڵگەیەکدا بەردەکەوێت. لەلایەک دەتوانێت پاراستن و گواستنەوەی شوناسی دێرین و نەریتی، وابەستەیی تاکەکانی کۆمەڵگە، پارێزگاری لە نیشتمان و مرۆڤدۆستی، پێکەوەژیانی ناوخۆیی بەیەکەوە بگریتە ئەستۆ، بەمەش یەکبوونێکی ""نیشتمانیی"" لە جیاوازیەکان پێکبهێنێت. لەلایەکی تریشەوە، لە روانگەی بەها نوێیە مرۆییەکان و هاوچەرخبوونەوە شوناسی نیشتمانیی بە بنەما نوێیە جیهانیەکان نوێبکاتەوە. کتێبە پەروەردەییەکان، بەتایبەت کتێبە کۆمەڵایەتیەکان ئەو ئامرازە پەروەردەییانەن کە لە گواستنەوە و پەرەپێدانی شوناسی نیشتمانییدا لە زەین و کەسێتی خوێندکاراندا رۆڵی گرنگ دەگێڕن، مهنههجی پەروەردەیی رەنگدانەوەی سیاسەتی کهلتووریی، سیاسیی، کۆمەڵایەتیی و ئایینیی هەر کۆمەڵگەیەکن، چونکە داچۆڕاوی ئامانجە گشتییەکانی پەروەردەن کە هەڵێنجراوی فەلسەفەی پەروەردە و دنیابینی سیاسیی و بەڕێوەبردنی دەوڵەتن. Kewords-شوناس، شوناسی نیشتمانی، پەروەردە، کتێبی کۆمەڵایەتی، پرۆگرامی پەروەردەیی Date: 12/4/2016 18:30:00 place: Qaradax Camps |
CLP >